ئه‌ڵمانیاگرنگترین

“موسیالا یاریزانی سەدەیە”

Yariga App

یاریگا –

لە سەروبەندی هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی جەمال موسیالا، سەرۆکی یانە باڤاریەکەش قسەی خۆی کرد و پەسنێکی زۆری ئەستێرە درەوشاوەکەیانی کرد.

دەنگۆ هەیە هاوینی داهاتوو مان سیتی بە 100 ملیۆن یۆرۆ لە موسیالا بچنەپێشەوە و لە بایرنی بڕفێنن. هەربۆیە باڤارییەکان لە ئێستاوە کەوتوونەتخۆ و دەیانەوێ بە هەر جۆرێ بووە ڕێگە لە خواستەکانی زلهێزەکانی ئەوروپا بگرن بۆ ئەو مەبەستە.

لە نوێترین لێدوانیدا هێربێرت هاینەری سەرۆکی بارین بۆ بڵاوکراوەی Abendzeitungی ئەڵمانی وتی

ئێمە موسیالامان خۆشدەوێت و روونە کە لەو یاریزانانەیە سەدەی جارێک دەردەکەون.

زۆر بە روونی، ئەرکی سەرەکی ئێمە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیتی و هێشتنەوەیەتی لەگەڵماندا بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر.

بۆ زانین گرێبەستی ئێستای یاریزانە 21 ساڵانەکە لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت. هەربۆیە بایرن لە ئێستاوە بە چڕی کار لەسەر رازیکردنی دەکات. ئەوە بەتایبەت دوای هێنانی ڤینسینت کۆمپانی راهێنەر و دەستپێکردنی پرۆژەیەکی نوێ بۆ یانەکە دوای وەرزە وشکەساڵیەکەی رابردوویان.

بابەتی زیاتر

Back to top button