ئیسپانیاگرنگترین

یەکلابووەتەوە؛ مانگی داهاتوو ڤینیسیۆس جونیۆر لە پاریس خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە

بۆیەکەمجار لە ژیانیدا

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بۆمبێکی گەورەی تەقاندووەتەوە و رایگەیاندووە، مانگی داهاتوو ڤینیسیۆس جونیۆر لە پاریس خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کە لە ریال مەدرید نزیکە، لە بەرگی ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە (24ـی سێپتێمبەری 2024) وێنەیەکی ڤینیسیۆس جۆنیۆری لەگەڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر داناوە و بە مانشێتێکی گەورە نووسیویەتی ‘هەموو رێگاکان بەرەو زێڕ دەیبەن’.

رۆژنامە مەدریدییە ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، رۆژی 28ـی مانگی داهاتوو لە پاریس خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت، کە ئەمساڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەیبەخشێت.

گۆڤارە فەڕەنسییەکە ڤینی ئاگادار کردووەتەوە، مانگی داهاتوو خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت و لە پاریس ئامادەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دەبێت.

وەرزی رابردوو ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، یەکێکە لەو 30 بەربژێرەی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button