ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا و کۆڵدپلەی هاوبەشی رادەگەیەنن

وەشانێکی دیکەی درێسی بارسا بەرهەم دەهێندرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەگەڵ کۆڵدپلەی (باندی رۆکی بەریتانی) رێککەوتووە و بۆ یاریی کلاسیکۆی داهاتوو، یاریزانانی بارسا لۆگۆیەکی تایبەتی کۆڵدپلەی لەسەر درێسەکانیان دادەنێن.

وەکو بەشێک لە رێککەوتنی سپۆنسەری سپۆتیفای لەگەڵ بارسێلۆنا، بۆ یاریی کلاسیکۆی داهاتوو، بارسا لۆگۆیەکی تایبەتی کۆڵدپلەی لەسەر درێسەکانیان دادەنێن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەر لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکە، درێسەکە لە فرۆشگاکانی بارسێلۆنا بەردەست دەبن. یارییەکەش لە 27 ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت.

لە وەرزی رابردوودا، بارسا درێسی تایبەتی بۆ هەردوو یارییەکەی کلاسیکۆ پۆشی، جارێکیان لۆگۆی درەیک و جاری دووەمیش لۆگۆی رۆزالیای دانابوو. هەروەها لۆگۆیەکی تایبەتیشییان بۆ رۆڵینگ ستۆنس، باندی بەناوبانگی رۆکی ئینگلیزی پۆشی.

کەتیبەکەی هانزی فلیک، دەستپێکێکی زۆر باشییان لە لالیگا تۆمارکردووە، تاوەکو ئێستا هەر شەش یارییان بردووەتەوە و شەممە لە مۆنجویک میوانداری خێتافی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button