ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا باس لە ئامادەیی دی بروین دەکات بۆ یارییەکانی داهاتوویان

Yariga App

یاریگا –

پێکان هێڵی بەرکۆی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی گرتووە کە پێشتر کێڤن دی بروین و شەوی رابردووش رۆدری.

سبەی شەو کوڕانی پێپ گواردیۆلا دوای تەنها یەک شەو پشوو لە یارییە ئاگرینەکەی لووتکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ، ئەم جارە لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی جامای کاپیتەڵ وەن میوانداری واتفۆرد دەکەن و بۆ ئەو یاریەش راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی لە ئامادەیی و دۆخی ئەستێرە بەلجیکیەکە کرد کە لە یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان بە ناچاری گۆڕانکاریی پێکرا بەهۆی پێکانەوە، وتی

پێم وانیە پێکانێکی درێژخایەنبێ بۆ کێڤن. ناڵێم بەرامبەر واتفۆرد دەگەڕێتەوە و ناشزانم بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ ئامادەدەبێ یان نا، بەڵام وای بۆ ناچم پێکانێکی درێژخایەن بێ. هەستی بە نائاسوودەیی کردووە لە قاچیدا.

شەممەی داهاتوو سیتی لە ئەرکێکی قورسدا دەبێتە میوانی نیوکاسڵ کە ئەم وەرزە کوڕانی ئێدی هاو لە کۆی پێنج یاری تەنها دۆڕانێک و یەکسانبوونێکیان هەیە.

ئەگەرچی لێدوانەکانی پێپ سەبارەت بە دی بروین جێی ئومێدبوون بۆ هاندەرانی سیتی، بەڵام گورزە کاریگەرترەکە ئەمڕۆ بوو کە راگەیەندرا رۆدری تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە بەهۆی پێویستی بە نەشتەرگەریی لە ئەژنۆیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button