ئینگلتەراگرنگترین

ئەنجامی پشکنینە سەرەتاییەکانی رۆدری بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامی پشکنینە سەرەتاییەکانی پێکانەکەی رۆدری بڵاوکرایەوە، هەواڵی خۆش بۆ هاندەرانی مانچێستەر سیتی هەیە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی رایگەیاندووە، بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی رۆدری دەرکەوتووە ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە پێکانەکەی مەترسیدار نییە، بەمەش پێشبینی ناکرێت ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی مانچێستەر سیتی درێژ بێت.

رادیۆیە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، بەگوێرەی پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتووە پێکانەکەی رۆدری هێندە خراپ نییە کە پێشبینی دەکرا کە گومان دەکرا تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان داببڕێت، وابڕیارە ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم پشکنینی بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان بکرێت.

رۆدری لە یاریی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ دوێنێ یەکشەممە (23ـی سێپتێمبەری 2024) لە خولەکی 21 ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، لە دەستپێکی یارییەکەوە یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button