ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێکی پڕنیگەرانی لە ئارنۆڵدەوە بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول

''دەمەوێت نازناو بەدەستبهێنم''

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، هۆکاری سەرەکی لە بڕیاری مانەوە یاخود جێهێشتنی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات.

گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستییانپێکردووە.

ئارنۆڵد هۆکاری سەرەکی لە بڕیارەکەی ئاشکرا دەکات

دەمەوێت راستگۆ بم، بردنەوەی نازناوەکان، هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەم دەبن. دەمەوێت نازناو بەدەستبهێنم، دەمەوێت دەستکەوتی گەورەم هەبێت، چونکە بەردەوام کار بۆ ئەمە دەکەم. ئەمە گەورەترین هۆکارە بۆ بڕیارەکەم. ئەگەر کەسایەتییەکەت سەرتۆپ بێت، چاوت لە نازناو دەبێت، کەسێکم دەمەوێت بەردەوام سەربکەوم و هەموو شتێک بۆ بردنەوە دەکەم.

لە پرسیارێکدا، لەبارەی حەزی مانەوەی لە لیڤەرپوول، ترێنت دەڵێت

دەمەوێت (بەلانی کەمەوە) لەم وەرزەدا یاریزانی لیڤەرپوول بم، دەتوانم هەر ئەمە بڵێم.

تاوەکو ئێستا، ئارنۆڵد بەشداری لە 100 گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە (19 گۆڵ، 81 ئەسیست). لە یاریی رابردوودا گۆڵێکی بۆ لویز دیاز دروستکرد و بووە گەنجترین یاریزان لە دوای سەردەمی ستیڤن جێرارد، بگاتە ئەم دەستکەوتە.

ئەمانە ژمارەی زۆر باشن، بڕوام بەخۆمە ژمارەی زۆر باشتر تۆمار بکەم. ئێستا سەرنجی تەواوم لەسەر ئەم وەرزەیە، هەوڵدەدەم زۆرترین گۆڵ و ئەسیست بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button