ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ڤیاڕیال V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كوڕانی هانزی فلیك دەیانەوێت بە بردنەوە لە ڤیاڕیال هاندەرانی یانەكەیان دوای دۆڕانەكەی بەرامبەر مۆناكۆ ئاشت بكەنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان ڤیاڕیال لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنای هانزی فلیك بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە پێنج یاری یەكەمی یاریگا لە سەرجەمیان براوە بوون، لە سێ یاری یەكەمدا بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا، ئاتلێتیك بلباو، رایۆ ڤاییكانۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك براوە بوو، دواتر بە 7 گۆڵ لە ڤایادۆلید و بە چوار گۆڵ لە جیڕۆنای بردەوە.

لە یەكەم یاریی چامپیۆنزلیگ بە وەشانە نوێیەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر مۆناكۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا.

لە بەرامبەردا ڤیاڕیال لە كۆی پێنج یاری لە سێ یاریدا بەرامبەر یانەكانی سێڤییا، سێلتاڤیگۆ و مایۆركا براوە بوون و لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید و ڤالێنسیاش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ڤیاڕیال بە بێ هەریەك لە جێرارد مۆرینۆ، كامبوالا، پێدرازا و فۆیس بەرامبەر بارسێلۆنا یاری دەكات.

لە بەرامبەردا هانزی فلیك بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی نیوەی یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی بێ بەش دەبێت.

هەریەك لە فێران تۆرێس، دانی ئۆلمۆ، فێرمین لۆپێز، مارك بێرناڵ، ئەندریاس كریستێنسن ، گاڤی ، رۆناڵد ئاراوخۆ و فرێنكی دی یۆنگ ناتوانن بەشداری بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڤیاڕیال

كۆندێ

كیكۆ، ئالبیۆل، لۆگان كۆستا، كاردۆنا

پارێخۆ، كۆمێسانا، پێنۆ، بایێنا

باری، ئایۆزێ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

شتیگن

بالدێ، ئینیگۆ، كوبارسی، كۆندێ

ئێریك گارسیا، پێدری، كاسادۆ

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، لامین یامال

بابەتی زیاتر

Back to top button