ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی تێن هاخ راشفۆردی لە پێکهاتەی سەرەکی دانەنابوو سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی لە دوایین دوو یاری؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو جارێکیتر مانچێستەر یونایتد بوو بە سەرباسی میدیاکانی ئینگلتەرا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاسی پڕ گرفت کە 0-0 کۆتاییان بە هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ هێنا.

ئەوەی تێبینی دەکرا لە پێکهاتەی راهێنەرە هۆڵەندیەکەدا گۆڕانکاری لە هێڵی پێشەوەکرابوو بەدیاریکراوی بە یەدەگکردنی مارکوس راشفۆرد.

لەو بارەیەوە تێن هاخ لە وەڵامی ئەوەی ئایا بڕیارێکی قورس بوو کە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستبووەوە، بۆ سکای سپۆرتس وتی

بڕیارێکی قورس نەبوو چونکە دەمانەوەێ بە نۆرەبێ (رۆڵ بدرێ بە هەمووان). یاری زیاترمان هەیە کە ئەنجامی بدەین و پێویستە ئالیخاندرۆ گارناچۆیش پێگەی سەرەکیبوونی پێبدرێ، وەک هەموومان بینیومانە کە ئەنجامی زۆری هەبووە لە تۆپە یەکلاکەرەوەکاندا. گۆڵیش و ئەسیستیشی زۆرە، بۆیە ئەویش پێویستی بە سەرەکیبوونە و لەم وەرزەش تەنها یەک جار لە پێکهاتەی سەرەکی دامنابوو.

ئەو قسانەی تێن هاخ لە لە کاتێکدابوو هەمووان چاوەڕوانبوون راشفۆرد دوای ئەوەی لە دوایین دوو یاریی گۆڵی تۆمارکردبوو، سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی مان یونایتد بکات.

هەرچەندە لە گێمی دووەمدا هێنرایە یارییەکەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکان دادی شەیتانە سوورەکانی نەدا و بە خاڵێک گەڕانەوە بۆ شاری مانچێستەر.

مان یو لەم وەرزە لە 5 یاریدا تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 11دا گیرساوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button