ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆمپانی بە شوێنپێی گواردیۆلا ریکۆردەکانی مامۆستاکەی دووبارەدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینسینت کۆمپانی بەردەوامە لە نووسینەوەی سەرکەوتنی گەورە بۆ بایرن میونشن و ئەمشەویشی بە تێکشکاندنی رکابەرێکی دیکەی کۆتایی پێهێنا.

بایرن لە هەفتەی چواری بۆندسلیگا بوو بە میوانی ڤێردەر برێمەن و بە 5 گۆڵی بێ وەڵام خاوەنماڵی دووچاری شکستێکی سەختکرد.

ئەم بردنەوە گەورەیە  کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا بوو، دوای کەرنەڤاڵەکەی یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگیان هات کە توانیان 9-2 لە دینامۆ زاگرب ببەنەوە.

ئێستا باڤارییەکان بە راهێنەرایەتی کۆمپانی لە کۆتا سێ یارییاندا 20 گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها 3 جار تۆڕەکەیان هەژێنراوە.

بەگوێرەی ئامارەکانیش، راهێنەرە بەلجیکەیەکە ریکۆردێکی پێپ گواردیۆلای نوێکردەوە بە بردنەوەی یەکەمین سێ یاری خۆی لەگەڵ بایرن لە دەرەوەی یاریگای تایبەت بە خۆیان. پێشتر پێپ لە وەرزی 2015/2016 توانیبووی ئەو کارە ئەنجامبدات.

شەممەی داهاتوو کوڕانی کۆمپانی لە یەکەم تاقیکردنەوەی وەرزدا لە ئالیانز ئارێنا میوانداری لیڤەرکۆزن دەکەن.

ڤینسینت کە یەکەم کاری راهێنەرایەتی لەگەڵ ئەندەرلەختی وڵاتەکەی لە ساڵی 2020 تا 2022، دواتر ئەزموونەکەی گواستەوە بۆ تۆپی پێی ئینگلیزی و یانەی بێرنلی، ئەو وڵاتەی کە خۆی وەک یاریزان ماوەی 2008-2019 لە ریزەکانی مان سیتی یاری تێدادەکرد.

گواردیۆلا پێشتر سەرسامی خۆی زۆر پیشانداوە بە تواناکانی کۆمپانی و هەر پێشبینی ئەوەشیکردووە رۆژێک بگەڕیەوە وەک راهێنەر خزمەتەکانی لەو یانەیە بخاتە کار کە سەردەمێک وەک راهێنەر و یاریزان پێکەوە تێیدا کاریان دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button