ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ باسی خۆڕاگری راشفۆرد دەکات

ئێستا مارکوس ئامادەیە بۆ گۆکردن

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد پاڵپشتییەکی زۆری مارکوس راشفۆرد دەکات و ستایشی خۆڕاگرییەکەی دەکات.

راشفۆرد، 26 ساڵ، 12 یاریی بوو هیچ گۆڵێکی بۆ مان یونایتد نەکردبوو، تاوەکو لە یاریی رابردوو بەرامبەر ساوسامتن لە جامی کاراباو گۆڵی کرد و گەڕایەوە سەر رێچکە.

تێن هاخ بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر کریستال پاڵاس قسەی لەبارەی راشفۆرد کرد

پێم وایە هەر یاریزانێکی بەشدار لە پرێمەرلیگ، پێویستی بە خۆڕاگریی هەیە، چونکە لە کاروانی وەرزشی هەر یاریزانێکدا، تەنیا بەرەوپێشچوون نییە، بەڵکو هەڵبەز و دابەزی زۆری تێدایە و دەبێ مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت. راشفۆرد ئەزموونێکی باشی هەیە و ئێستا دەزانێت چۆن بەسەر ئاستەنگەکان زاڵ بێت. راشفۆرد زۆر بەباشی وەرزی نوێی دەستپێکردووە.

تێن هاخ نەیشاردەوە، رود ڤان نیستێلڕۆی، یاریدەدەرەکەی رۆڵێکی گەورەی لە بەرەوپێشبردنی ئاستی راشفۆرد گێڕاوە

راشفۆرد پێویستی بە یارمەتی بوو، کەسێکی پێویستبوو پاڵپشتی بکات، روود کاری باشی لەسەر راشفۆرد کرد، بەڵام لە کۆتاییدا هەموو شتێک بە کەسایەتی یاریزانەکەوە پەیوەستە، کاتێک ڵایڤ ستایڵەکەت خراپە، ئەوا ناتوانیت ئاستی باش پێشکەش بکەیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button