چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری مانچێستەر سیتی V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە دووبارە كردنەوەی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2023 مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ میوانداری هەڵگری نازناوی سكۆدێتۆ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

 

سیتیزن بە راهێنەرایەتیكردنی پێپ گواردیۆلا بە چوار بردنەوەی لەسەر یەك بەرامبەر یانەكانی چێڵسی، ئیپسویچ تاون، وێستهام و برینتفۆرد دەستیان بە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ كردووە.

لە وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگدا جیا لە ئینتەر میلان مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یانەكانی براتیسلاڤا، سپارتا براگ، سپۆرتینگ، فاینۆرد، یوڤێنتوس، پاریس سانجێرمان و كڵەب بروج دەبێتەوە.

یارییەکانی مانچێستەر سیتی لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ / ئەپڵیکەیشنی یاریگا

 

لەبەرامبەردا ئینتەر میلان لە كۆی چوار یاری وەرزی نوێی سێریا ئەی دوو یاری لە یانەكانی لێچی و ئاتاڵانتا بردووەتەوە و لە دوو یاریشدا بەرامبەر یانەكانی جێنوا و مۆنزا یەكسان بووە.

یانە ئیتاڵییەكەش جیا لە مانچێستەر سیتی رووبەڕووی هەریەك لە یانەكانی كرڤێنا زڤێزدا، یەنگ بۆیز، ئارسیناڵ، لایپزیگ، بایەر لیڤەركوزن، سپارتا پراگ و مۆناكۆ دەبێتەوە.

یارییەکانی ئینتەر میلان لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ / ئەپڵیکەیشنی یاریگا

هەواڵی مانچێستەر سیتی

ناتان ئاكێ، هەفتەی رابردوو لە یاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە تا دوای پشووی نێودەوڵەتی داهاتوو ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان.

بەوەش ئاكێ دەچێتە ریزی ئۆسكار بۆب كە هەردوو یاریزان ناتوانن بەشداری یارییەكەی ئینتەر میلان بكەن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆدری بۆ یەكەمجار لەم وەرزەدا لە پێكهاتەی سەرەكی یاری بكات.

هەواڵی ئینتەر میلان

فێدێریكۆ دیماركۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئینتەر میلان بەهۆی ماندووبوونی ماسولكەكانیەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بكات.

جیا لە دیماركۆ تۆژان بۆچانان یاریزانی كەنەدی ناتوانێت لە یارییەكەی ئەمشەو ئامادە بێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

وۆڵكەر، دیاز، ئاكانجی، ڤاردیۆڵ

رۆدری ، كۆڤاسیچ

بێرناردۆ، فۆدن، دۆكۆ

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

یان سۆمەر

پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی

دۆمفرێس، بارێلا، چالهانئۆگلۆ ، مێختاریان، دارمیان

تورام، لاوتارۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button