ئیسپانیاگرنگترین

گوتی هێرشبه‌رێك بۆ ریال مه‌درید پێشنیاز ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ ماریا گوتیرێز ناسراو بە “گوتی”، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید، هیوادارە ريال مه‌درید گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانەی مانچێستەر سیتی بكات.

گوتی بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیۆ گوتی، له‌باره‌ی دۆخی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ گوتی، ریال بە باشی دەستیپێکرد، ئه‌ویش بەبردنه‌وه‌ی جامی سوپەری ئەوروپا، بەڵام لە خولی ئیسپانی باش نیه‌، هاتنی ئێمباپێش وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ و كێشه‌ی بۆ یانه‌كه‌ دروست كردووه‌.

گوتی راگه‌یاند، حەز دەکەم ریال مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هالاند بكات، هیوادارم ببێتە ئامانجی داهاتووی ریال مەدرید، چونكه‌ ریال مه‌درید پێویستی به‌ گۆلكارێكی وه‌كو هالانده‌.

له‌باره‌ی ركابه‌ری ئه‌م وه‌رزی لالیگا یاریزانه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید گوتی، جگه‌ له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید هیوارادم ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بتوانێت ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ بكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ببێته‌ پاڵه‌وان و یانه‌یه‌كه‌ ده‌توانێت ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بكات.

گوتی لە ئەکادیمیای لاوانی ریال مەدرید گەورە بووە، لە نێوان ساڵانی 1995بۆ 2010لە تیپی یەکەم یاریكرد و 542 یاری فەرمی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button