ئینگلتەراگرنگترین

ئانتۆنی تایلەر هیچ یارییەکی پرێمەرلیگ بەڕێوەنابات

تایلەر لە یاریی بۆرنمس و چێڵسی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی تایلەر هیچ یارییەکی گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ بەڕێوەنابات.

لە دوای تۆمارکردنی ریکۆردێکی مێژوویی بەرزکردنەوەی کارتی زەرد لە یارییەکەدا، دەستەی ناوبژیوانانی پیشەگەری ئینگلتەرا بڕیاریداوە، تایلەر هیچ یارییەکی گەڕی داهاتووی پرێمەرلیگ بەڕێوەنەبات.

پرێمەرلیگ بڕیاریداوە، شەممە تایلەر بکاتە ناوبژیوانی چوارەمی یاریی نێوان ئیپسویچ تاون و ساوسامتن و یەکشەممەش ببێتە ناوبژیوانی چوارەمی یاریی برایتن و نۆتینگهام فۆڕێست.

شەممەی رابردوودا لە یاریی نێوان بۆرنمس و چێڵسی، تایلەر کارتی زەردی بە 14 یاریزاندا، جیا لەمەش کارتی زەردی بە ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری بۆرنمس و ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسیدا. سەرباری زۆریی ژمارەی کارتی زەرد، بەڵام هیچ یاریزانێک بە کارتی سوور دەرنەکرا.

شەش یاریزانی بۆرنمس کارتی زەردییان وەرگرت و چێڵسیش هەشت یاریزان.

لە کۆی گشتی کارتەکانی زەردی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ، 65 جار کارت زەردی بە یاریزانان دراوە، ئەمەش ریکۆردێکی مێژووییە لە پرێمەرلیگ.

یەکشەممەی رابردوو لە یاریی دێربی باکووری لەندەن، جارێد جیڵێت هەشت جار کارتی زەردی بەکارهێنا.

تایلەر لە ساڵی 2010 مۆڵەتی ناوبژیوانیکردنی یارییەکانی پرێمەرلیگی پێدرا، جیا لەمەش چەندین جار یاریی کۆتایی جامی کاراباو و جامی FA بەڕێوەبردووە.

کاروانی نێودەوڵەتی تایلەر لە ساڵی 2013 دەستیپێکرد و ناوی لە لیستی ناوبژیوانانی فیفا زیادکرا، لەوساتەوە ناوبژیوانی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و فیفا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button