ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاگوێرۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئێمباپێ؛ سەرکەوتوو نابێت

بەرەی دژە ئێمباپێ فراوان دەبێت

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، دڵنیایی بە ریال مەدرید نادات، نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

ئەمە قسەی میدیاکان نییە، بەڵکو سێرجیۆ ئاگوێرۆ، ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین، هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئێمباپێ و پێی وانییە بتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروستبکات.

ریال مەدرید لە وەرزی رابردوودا 15مین نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و لە سەرەتای هاویندا، ئێمباپێی لە پاریس سانجێرمان گواستەوە.

تاوەکو ئێستا ئێمباپێ چوار گۆڵی لە کۆی شەش یاریی ئەم وەرزەدا کردووە، گۆڵێکیان لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئاتاڵانتا بوو. سەرەڕای ئەمەش، ئاگوێرۆ پێی وایە، پارێزگارکردن لە نازناوی چامپیۆنزلیگ ئەوەندە ئاسان نییە

ئاگوێرۆ لە لێدوانێکیدا بۆ Stake.com روونیکردووەتەوە

هەرگیز کەس نەیتوانیوە ریال مەدرید بە پاڵێوراو نەزانێت، ئەمە پێویستی بە قسەکردن نییە. گواستنەوەی ئێمباپێ هەڕەشەکانی ریال مەدرید زیاتر دەکات.

لەوانەیە ئێمباپێ ببێتە گۆڵکاری لالیگا، بەڵام یەک یاریزان بە تەنیا ناتوانێت جیاوازی دروستبکات، بەڵکو بەکۆمەڵ جیاوازی دروست دەکرێت. چەندین رکابەری بەهێز لە چامپیۆنزلیگدا هەن و بە ددان و نینۆک لەپێناو نازناوەکە دەجەنگن.

لەبارەی شێوازی نوێی چامپیۆنزلیگ و قورسبوونی یارییەکان، ئاگوێرۆ دەڵێت

با بزانین یارییەکان چۆن دەکرێن، چونکە گۆڕانکاری گەورە دروست دەبێت. ئێستا ناتوانم بڕیار لەسەر سەرکەوتوویی شێوازە نوێیەکە بدەم، دەبێ چاوەڕێ بین و ببینین.

ئاگوێرۆ کاروانی وەرزشی خۆی لە بارسێلۆنا کۆتایی پێهێنا، پێشتر 10 نازناوی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێنا. لە دوای گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا، بەهۆی بوونی کێشەی دڵ، ناچار کرا واز لە یارییکردن بهێنێت و تەنیا چوار یاری لەگەڵ بلوگرانا کرد.

ئێمباپێ هەرگیز نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستنەهێناوە و یەک جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی، ئەویش بە بایرن میونشن دۆڕا.

ئەمشەو یەکەم یاریی بە درێسی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شتوتگارت دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button