ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری ریال مەدرید V شتوتگارت؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ یانە شاهانەكە یەكەم هەنگاو بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوە دڵخوازەكەی دەنێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری شتوتگارت بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید وەرزی رابردوو توانی ببێتە پاڵەوانی نازناوە دوو گوێیەكە دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە بۆرووسیا دۆرتموندی بردەوە.

كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی 2024/25یان بە بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەستپێكرد، كاتێك توانیان لە ئاتاڵانتا ببەنەوە، لە لالیگاشبە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێن و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەن.

وەرزی رابردوو شتوتگارت ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و توانیان پلەی دووەمی بۆندسلیگا بگرن و بلیتێكی یارییەكانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەیان بەدەستهێنا.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

براهیم دیاز ئەستێرەی مەغریبی ریال مەدرید بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی بووە چەند مانگێك لە یاریگاكان دادەبڕێت.

هەریەك لە دانی سێبایۆ، دەیڤد ئالابا و ئێدواردۆ كاماڤینگا بەشداری یارییەكە ناكەن.

جود بێڵینگهام و ئۆرێلیەن چوامینی دوای ماوەیەك دووركەوتنەوە لە یاریگاكان گەڕاونەتەوە و كارلۆ ئانچێلۆتی هەردوو یاریزانەكەی بانگهێشت كردووە.

هەرچەندە بەشداری راهێنانەكانی نەكردووە بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەكە ئیدێر میلیتاوی بانگهێشت كردووە و رایگەیاند بەرێژەی %100 ئامادەیە.

لە بەرامبەردا شتوتگارت بەبێ هەریەك لە فرانس كراتزیگ، جەستن دێل، ئەمین دەخیل و نیكۆلاس نارتێی گەشتی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكات.

 

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ریال مەدرید

كۆرتوا

كارڤاخال، میلیتاو، رودیگەر، مێندی

ڤاڵڤێردی، چوامینی

رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس ، گولەر

ئێمباپێ

شتوتگارت

نوبێل

ڤاگنۆمان، چەیس، چابۆت، میتوڵشتێت

لێفیڵینگ، كارازۆر، ستیلەر، ریدەر

دێمیرۆڤیچ، ئونداڤ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button