چامپیۆنزلیگ

دەستپێکێکی نوێ؛ چامپیۆنزلیگ ئینترۆی وەشانی نوێی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئاوازەکەی نوێدەکاتەوە و پارێزگاری لە شێوازە کلاسیکییەکەشی دەکات.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ لە پڵاتفۆڕمی ئێکس لەژێر ناونیشانی دەستپێکێکی نوێ، ئینترۆی فەرمی وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە.

گۆڕانکاری لە ئاواز و شێوازی گوتنەوەی گۆرانییەکە کراوە، بەڵام گۆڕانکارییەکان زۆر گەورە نین و پارێزگاری لە ئاوازە رەسەنەکە کراوە.

ئاوازی چامپیۆنزلیگ لە جیهانی تۆپی پێ یەکێکە لە بەناوبانگترین و دڵخوازترین ئاوازەکانی شەیدایانی وەرزشەکە، بینەران هەر بە بیستنی ئاوازەکە راستەوخۆ دەزانن ئەوە ئاوازی چامپیۆنزلیگە و بە ئاسانی جییای دەکەنەوە.

سبەی سێشەممە، وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەمجار بە شێوازێکی نوێ و بە بەشداری 36 یانە دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button