ئینگلتەراگرنگترین

پۆستیکۆگلۆ مژدەی بردنەوەی نازناو بە هاندەرانی تۆتنهام دەدات

Yariga App

یاریگا –

سەرباری ئەنجامە خراپەکانی دەستپێکی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، کە ئەمشەویشی هاتە سەر کاتێ دێربی باکووری لەندەنی بەرامبەر ئارسیناڵی میوان دۆڕاند، ئەینج پۆستیکۆگلۆ هێشتا بێهیوا نیە لە بردنەوەی نازناو.

تۆتنهام سەرەڕای ئەوەی ناوێکی دیار و قورسە لە  تۆپی پێی ئینگلیزی، بەڵام وا ناسراون کە مێژوویەکی پڕ وشکەساڵییان هەیە لە بردنەوەی نازناو بەتایبەت خولی ئەو وڵاتە. سپێرس کۆتا جار نازناوێکی بردبێتەوە 16 ساڵ پێش ئێستا بوو، کە ئەویش جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرابوو لە ساڵی 2008. ئەو یانە لەندەنیە کۆتاجار نازناوی خولی یەکەمی وڵاتەکەی بردبێتەوە وەرزی 1960/61 بوو.

یانەکە کە لە هاوینی رابردووەوە ئەینج پۆستیکۆگلۆی راهێنەرایەتی دەکات، لەم وەرزە لە چوار یارییدا یەکسانبوونێک، بردنەوەیەک و دوو دۆڕانی هەیە. دوای یارییەکەی ئەمشەوی ئارسیناڵ پرسیاری لێکرا کە ئایا سپێرس دەتوانێ ئەم وەرزە هیچ نازناوێک بباتەوە، بەم شێوەیەی وەڵامی دایەوە

من هەمیشە نازناو نابەمەوە. بەڵام لە ساڵی دووەممدا دەیبەمەوە.

ئەوەش موژدەیەکی گەورەبوو لەو راهێنەرەوە بۆ هاندەرانی تۆتنهام کە ئەم وەرزە شادیان دەکاتەوە بۆ نازناو.

ناوبراو یەکەمین راهێنەری ئوسترالیە لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا ئەرکێکی لەو جۆرە بگرێتە ئەستۆ.

راهێنەرە ئوستوڕاڵیەکە پێشتر لە دیارترین ئەو یانانەی راهێنەرایەتی کردووە یانەی سێلتیکی سکۆتلەندا بوو، لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆی 113 یاریی توانی 83 بردنەوە و 18 دۆڕان و 12 یەکسانبوون لەگەڵ یانەکەی پێشووی بەدەست بێنێت و هەروەها 5 ناسناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button