ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دۆخی ئێستای موسیالا و بایرن لە بەرژەوەندی یانە کڕیارەکاندایە

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی نوێ گەشت لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان جەمال موسیالا و بایرن میونشن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە و، دۆخەکە تا ئێستا لە بەرژەوەندی یانە خوازیارەکانی جەمالدایە.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەوەتەی ساڵی 2019 پەیوەندیکردنی بە باڤارییەکانەوە، بەردەوامە لە سەلماندی خۆی وەک یاریزانێکی کاریگەری بایرن. وەرزی رابردوو کە خراپترین وەرزی ئەو یانەیە بوو، ناوبراو لە 24 بەشداریکردندا توانی 10 گۆڵ و 6 ئەسیست بکات. بەڵام داخوازیی هەیە و بەرزکردنەوەی مووچەکەی دەوێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەندەی ئیکسپرێسی ئینگلیزی، موسیالا دوایین ئۆفەری بایرنی رەتکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خستبوویانەڕوو. ئەوەش گومانی لەسەر داهاتووی ناوبراو زیاترکرد.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، یاریزانە 21 ساڵانەکە داوای مووچەیەک دەکات نزیکی 300 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا.

گرێبەستی ئێستای موسیالا لە 2026 بەسەردەچێت. بە نوێنەکردنەوەی، رەنگە بایرن یەکێک لە رەگەزە کاریگەرەکانی بە ئاسانی بۆ رکابەرەکانی لەدەستبدات لە نێویاندا بارسێلۆنا و مان سیتی کە زۆرترین دەنگۆیان لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button