ئاسیاعێراقگرنگترین

شاندی یانەی نەسڕی سعوودی بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتە بەغدا

Yariga App

یاریگا –

شاندی یانەی نەسڕی سعوودی بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ریازەوە گەیشتە بەغدا.

شاندی یانەی نەسڕی سعوودی بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و شەش یاریزانی دیکە گەیشتە بەغدا، کە یانە سعوودییەکە 952 کیلۆمەتری بە فڕۆکە بە کاتژمێرێک و 37 خولەک بڕی تاوەکو گەیشتە بەغدا. نەسڕ بە فڕۆکەی A320 لە رێگای کۆمپانیای فڕۆکەوانی Alpha Star Aviation گەشتەکەی کرد، کە گەشتەکەی ژمارە HZA15 بوو.

بڕیاربوو یاریی نێوان شوڕتە و نەسڕ رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی جیاوازەوە، یاریگاکە گۆڕا و یارییەکە لە یاریگای مەدینە دەکرێت.

ئەمڕۆ ئێوارە یانەی نەسڕی سعوودی لە یاریگای شەعب لە بەغدا یەکەیەکی مەشق و راهێنان دەکات، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان راهێنانەکان داخراو دەبێت.

سبەی کاتژمێر 19:00 شوڕتە و نەسڕ لە خولی یانە بژاردەکانی ئاسیا لە بەغدا لە یاریگای مەدینە رووبەڕوو دەبنەوە، کە زیاتر لە 30 هەزار بلیتی یارییەکە بە چەند کاتژمێرێک فرۆشران، بەڵام دوای ئەوەی یانەی نەسڕ رایگەیاند بەهۆی نەخۆشییەوە گەشتی عێراق ناکات، نرخی بلیتی یارییەکە دابەزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button