ئاسیاعێراقگرنگترین

عێراق فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوێتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەندامەکانی دەستەی کارگێڕی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوێت دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و رووداوانه‌ی لە یاریی كوێت و عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 روویاندا.

ئەو بڕیارە دوای پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرتە هات کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەوە سەبارەت بەو ئاژاوەگێڕییەی له‌ یارییه‌كه‌ روویدا، پێشکەشی دەستەی کارگێڕی کرابوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دەستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوێت هاتووه‌، ده‌ستمان له‌ كاركێشایه‌وه‌، و سکرتێری گشتیمان راسپارد بۆ کۆبوونەوەی گشتی نائاسایی بۆ ئەوەی دەستەیه‌كی نوێ بۆ تەواوکردنی ماوەی دەستەی کارگێڕی ئێستا هه‌ڵبژێرێت و كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، ساڵح ناسر ئەلمەجروب راسپێردراوه‌ بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکان، تاكو ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

بەهۆی خراپی رێکخستن و ئاژاوەگێڕی له‌ یارییه‌كه‌ی عێراق و كوێت رەخنەی توند ئاراسته‌ی فیدراسۆنی تۆپی پێی كوێت كرا، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌بێ بلیت هاتبوونه‌ نێو یاریگا، ئه‌وانه‌شی بلیتیان هه‌بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگابوون نه‌یانتوانی  بچنه‌ نێو یاریگا.

هه‌روه‌ها یارییەکە لە هەلومەرجێکی سەختدا بەڕێوەچوو کە پلەی گەرما زیاتر لە 40 پلەی سەدی بوو، ئاوی خواردنەوە بۆ ئامادەبووان دابین نه‌كرابوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە حاڵەتی بێهۆشبوون و تێكچوونی ته‌ندورستی به‌شێك له‌ هانده‌رانی لێبكه‌وێته‌وه‌ .

بابەتی زیاتر

Back to top button