ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گەورەترین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی یامال رەتدەکاتەوە

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ دوایین زانیارییەکان ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان، هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی لامین یامال داوە و بارسێلۆنا گەورەترین ئۆفەری یانە پاریسییەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی بەبڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یامال پێشکەشی بارسێلۆنا کردبوو، تاوەکو بیکاتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ.

هەرچەندە هیچ گفتوگۆییەکی جددی لەبارەی گواستنەوەکە نەکراوە، بەڵام پاریس زۆر بە یامال سەرسامە و هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدات.

لویس ئۆکامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس، بەشداری لە لووتکەی بیرکردنەوەی تۆپی پێ لە لیسبۆنی پایتەختی پۆرتوگالدا کرد، لە پانێڵێکدا گوتی

ئەگەر ئەو یاریزانانەی ناوییان بە یانەکەمان بەسترابووەوە، لە پاریس بوونایە، ئێستا بۆ هەر شوێنێکی پێکهاتە، پێنج ئەستێرەمان دەبوو. زۆر بە لامین یامال سەرسامم، هاوشێوەی سەرسامبوونم بە عوسمان دێمبێلێ، کانگ ئین لی و مارکۆ ئاسێنسیۆ. یاریزانی زۆر سەرسووڕهێنەرن.

ئەگەر بڵێین یامال یاریزانێکی گەورە نییە، ئەوە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین هەڵەکانی ژیانم. یامال یاریزانێکی زۆر باشە و دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکەشی دەکات. بەڵام پاریس لەگەڵ یاریزانانی ئێستای دڵخۆشە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاندی بارا، بەڕێوەبەری کارەکانی دانی ئۆلمۆ کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا هەیە، باسی لە جددیبوونی پاریس بۆ گواستنەوەی یامال کرد

ئەوەی بیزانم، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی زۆر گەورەی پاریس سانجێرمانی بۆ گواستنەوەی یامال رەتکردەوە، ئۆفەرەکە گەیشتبووە 250 ملیۆن یۆرۆ.

بەهۆی کێشەی داراییەوە، بارسێلۆنا بە تەواوی سەرنجی لەسەر یاریزانانی بەرهەمی ئەکادیمیای لا ماسیا داناوە و یامال یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئەکادیمیاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button