سعوودیەعێراق

جۆرجینا رۆدریگێز بۆ یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ نایەتە عێراق

Yariga App

یاریگا –

گەرچی پێشتر وا بڵاوکرایەوە جۆرجینا رۆدریگێز ڤیزای عێراقی وەرگرتووە و گەشتی عێراق دەکات، بەڵام ئەو خانمە شۆخ و شەنگە ئەرجەنتینییە لەم گەشتەدا لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ نابێت.

جۆرجینا رۆدریگێز خۆشەویستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە زۆربەی گەشتەکانی و بۆنەکانی لەگەڵ هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە دەردەکەوێت، بۆ یارییەکەی دووشەممە بەرامبەر شوڕتە نایەتە عێراق و لەو یارییە ئامادە نابێت، بەڵکو جۆرجینا هەر لە سعوودیە دەمێنێتەوە و لە رێگای شاشەی تەلەڤزیۆنەوە سەیری یارییەکەی دۆن دەکات.

وەرزی رابردوو کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ چووە ئێران و لە تاران رووبەڕووی سێپاهانی ئێرانی بووەوە، جۆرجینا یاوەری کریستیانۆی نەکرد و بۆ ئەو یارییەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا گەشتی ئێرانی نەکرد.

سبەی یەکشەممە شاندی یانەی نەسڕی سعوودی دەگاتە بەغدا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی لە هۆتێڵی رەشید لە بەغدا دەمێننەوە، کە یەکێکە لە شاهانەترین و گرانبەهاترین هۆتێڵەکانی بەغدا، کە شاندەکەی یانە سعوودییەکە لە 106 کەس پێکدێت.

رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) کاتژمێر 19:00 شوڕتە لە یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە لە بەغدا میوانداریی نەسڕی سعوودی دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button