سعوودیەعێراقگرنگترین

سێ یاریزانی کورد رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆژی دووشەممە لە خولی یانە بژاردەکانی ئاسیا سێ یاریزانی کورد رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبنەوە، کە شوڕتە لە بەغدا میوانداریی نەسڕ دەکات.

هەریەکە لە ئاکام هاشم و رێوان ئەمین ئەم هاوینە پەیوەندییان بە ریزەکانی یانەی شوڕتە کردووە و هاوشانی ئەحمەد زێڕۆ لە یارییەکەی رۆژی دووشەممە رووبەڕووی کریستیانۆ و هاوڕێیەکانی دەبنەوە، ئەم سێ یاریزانە کوردە بەشێک دەبن لە لیستی یاریزانە بانگهیشێکراوەکانی سەزپۆشەکانی بەغدا.

ئەحمەد زێڕۆ دووەمجارە رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتەوە، پێشتر لە جامی شا سەلمان هاوشانی ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری کورد رووبەڕووی نەسڕی سعوودی بوونەوە، کە ئەوکات یاریزانە کوردەکەی شوڕتە لە ئینستاگرام بە کۆمێنتێکی لەبارەی وێنەیەکی خۆی و دۆن بووە باسی گەرمی میدیاکان، نووسیبووی ‘لەگەڵ دووەم باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ’.

لە مێژوودا دوو یاریزانی کورد (ئاسۆ رۆستەم و ئەحمەد زێڕۆ) رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوونەتەوە، کە ساڵی رابردوو یانە سعوودییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە شوڕتەی بردەوە و دۆن بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد.

ئەم هاوینە رێوان ئەمین لە دهۆکەوە و ئاکام هاشم لە هەولێرەوە روویان لە ریزەکانی یانەی شوڕتە کرد، ئەحمەد زێڕۆش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەغدا نوێکردەوە کە سێ وەرزە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) کاتژمێر 19:00 شوڕتە لە یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە لە بەغدا میوانداریی نەسڕی سعوودی دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button