سعوودیەعێراقگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و شاندی یانەی نەسڕ لە بەغدا لەکوێ دەمێننەوە؟

Yariga App

یاریگا –

سبەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و شاندی یانەی نەسڕ دەگەنە بەغدا و لە یەکێک لە هۆتێڵەکانی پایتەختی عێراق دەمێننەوە.

سبەی یەکشەممە شاندی یانەی نەسڕی سعوودی دەگاتە بەغدا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی لە هۆتێڵی رەشید لە بەغدا دەمێننەوە، کە یەکێکە لە شاهانەترین و گرانبەهاترین هۆتێڵەکانی بەغدا، کە شاندەکەی یانە سعوودییەکە لە 106 کەس پێکدێت و جۆرجینا رۆدریگێز خۆشەویستی کریستیانۆ یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە.

پێشتر حوسام حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق رایگەیاندبوو، شاندەکەی نەسڕ لە 106 کەس پێکدێت و بڕیارە شاندەکە بەیانیی رۆژی یەکشەممە بگاتە بەغدا.

کێشەمان لە کۆکردنەوەی تەواوی ئەندامانی نەسڕ لە یەک هۆتێلدا هەیە، چونکە هیچ هۆتێلێک لە بەغدا توانای لە میوانداریکردنی 106 کەسی نییە. بۆیە ناچارین شاندەکە بەسەر چەند هۆتێلێک دابەش بکەین.

رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) کاتژمێر 19:00 شوڕتە لە یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە لە بەغدا میوانداریی نەسڕی سعوودی دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button