ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا سوپرایزی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا پێیە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا سوپرایزێکی گەورەی بۆ هاندەرانی یانەکەی هەیە.

سوپرازیی سەرۆکەکە خۆی لە گواستنەوەی سوپەرستارێکی ئەورووپادا دەبینێتەوە کە رۆژنامەی فیچاخێسی ئیسپانی بە “بۆمب” ناوی بردووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئیسپانییە، لاپۆرتا ئامادەکاریی دەکات هاوینی داهاتوو جەمال موسیالا بگوازێتەوە یانەکەی و تامەزرۆیی هاندەرانی بلاوگرانا بەو گرێبەستە بەدیبهێنێت.

جەمال لەوەتەی ساڵی 2020 سەرخراوە بۆ تیمی یەکەمی بایرن، بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستی بەرزە سەرەڕای بچووکی تەمەنی. بەجۆرێک، وەرزی 2022-2023 بوو بە باشترین یاریزانی باڤارییەکا کاتێک توانی لە 47 یارییدا 16 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 16 ئەسیست.

چەند میرکاتۆیەکە یانە کەتەلۆنییەکە نەیوتانیوە گرێبەست لە ئاستێکی گەورەدا ئەنجام دات و ئەم هاوینە سەرباری راوکردنێکی زۆر بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیماز، دواجار بە دانی ئۆلمۆی هاونیشتیمانیەوە گیرسانەوە و کە لە یانەی لایپزیگەوە گواستیانەوە.

ناچالاکی بارسێلۆنا بەهۆ گرفتەکانی ئەو یانەیە لەڕووی داراییەوە، بەڵام بەکردنەوەی یاریگای کامپ نو چاوەڕواندەکرێ بووژانەوە بە خۆیانەوە ببینن و پارەی گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکەیان پێهەڵبسووڕێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button