ئاسیاسعوودیەعێراقگرنگترینیاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ دێتە بەغدا؟

رۆژنامەنووسێکی سعووی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێکی سعووی ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ لە بەغدا یەکلا دەکاتەوە.

فەهد جلعودی، رۆژنامەنووسی سعوودی لە لێدوانێکیدا لەبارەی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ عێراق دەڵێت :’کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ ئامادە دەبێت و دێتە بەغدا، لە سەرووی لیستی یاریزانانی نەسڕ دەبێت بۆ ئەو یارییە’.

بڕیاربوو یاریی نێوان شوڕتە و نەسڕ رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی جیاوازەوە، یاریگاکە گۆڕا و یارییەکە لە یاریگای مەدینە دەکرێت.

هەموو شتێک بزانە؛ نرخی بلیت، هاتووچۆ و هۆتێل بۆ یاریی لووتکەی شوڕتە و نەسڕ لە بەغدا

لە بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگادا، نرخی بلیتی یارییەکە بەسەر چەند کاتێگۆرییەک دابەشکراوە و نرخی گرانترین بلیت دەگاتە 50 هەزار دینار.

بڕیارە دەستەی کارگێڕی یانەی شوڕتە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک، بلیتەکان لە چەند بنکەیەکی فرۆشتنی دیاریکراو لە بەغدا، بەسڕە و هەولێر بەردەست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button