ئیسپانیاگرنگترین

سالگادۆ بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا: رۆدری شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە

Yariga App

یاریگا –

سالگادۆ بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی دۆستانە گەیشتە سلێمانی و لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەڵێت :’رۆدری شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە’.

میشێل سالگادۆ، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید کە ئێستا خاوەنی یانەی فورسان هیسپانیای ئیماراتییە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی دۆستانە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی شارەکەوە کڵاو و جامانەی لەسەرنرا.

میشێل سالگادۆ بە کڵاو و جامانەی کوردی لە سلێمانی
میشێل سالگادۆ بە کڵاو و جامانەی کوردی لە سلێمانی

سالگادۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی تۆڕی وەرزشی یاریگادا گوتی :’رۆدری شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە و بە بڕوای من دانی کارڤاخال باشترین بەرگریکاری راستی ئێستای جیهانە’.

ئەفسانە ئیسپانییەکە گوتیشی :’لە داهاتوودا دەمەوێت ببەمە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی بەشداربووی مۆندیال یان یانەیەکی بەشداربووی چامپیۆنزلیگ’.

میشێل سالگادۆ ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید، دەبێتە هەشتەمین ئەستێرەی تۆپی پێی ئەوروپا لەم ساڵانەی دواییدا سەردانی کوردستان بکات.

یانەی فورسان هیسپانیا یانەیەکی ئیماراتییە ساڵی 2020 لە دوبەی دامەزراوە، میشێل سالگادۆ و فەیسەڵ بێلهول سەرمایەداری ئیماڕاتی خاوەندارییەتی یانەکە دەکەن، یانەکە لە خولی پلەیەکی ئیماڕاتی یاریی دەکات.

سالگادۆ (48 ساڵان) بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ماوەی 1999-2009 درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگا و سێ جامی سوپەری ئیسپانیا و جامێکی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بەدەستهێناوە.

سالگادۆ کە جگە لە ریال مەدرید درێسی یانەکانی سێلتاڤیگۆ و بلاکبێرن رۆڤەرزی پۆشیوە و بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەنی 53 یاریی نێودەوڵەتییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button