ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

رامۆس خۆی پێشکەش بە چوار یانەی یەک خول دەکات

سێرجیۆ بێ یانەیە

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی خۆی پێشکەش بە چوار یانەی بەرازیلی دەکات.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڤییای ئیسپانی کۆتایی هات. ئێستا یاریزانێکی ئازادە و بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت تاوەکو پەیوەندی پێوە بکات.

رۆژنامەی UOL بڵاویکردووەتەوە، کاپتنەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆی پێشکەش بە هەریەکە لە یانەکانی فلامینگۆ، فاسکۆ دی گاما، کۆرێنتیانز و بۆتافۆگۆ کردووە و دەیەوێت پەیوەندی بە خولی بەڕازیلی بکات.

بەڵام بەگوێرەی میدیا بەڕازیلییەکە، بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی رامۆس و بەرزی مووچەکەی هێشتا لەگەڵ هیچ یانەیەکی خولەکە نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، کۆرێنتیانز تا رادەیەک لە کێبڕکێکە چووەتە دەرەوە، چونکە یانەکە گرێبەستی لەگەڵ مێمفێس دێپای هۆڵەندی واژۆ کردووە و ناتوانێت مووچەی رامۆسیش دابین بکات.

جیا لە یانە بەڕازیلییەکان، رامۆس خۆی پێشکەش بە یانەکانی سعوودیە و قەتەریش کردووە، بەڵام تا ئێستا بێ یانە ماوەتەوە و لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button