ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی چێڵسی سزایەکی 6 مانگیی بەسەردا سەپێندرا

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی چێڵسی بەهۆی سەرپێچی لە یاساکان بۆ ماوەی 6 مانگ سڕکرا.

ئینزۆ فێرناندێز، سەرەتای ئەم ساڵ لە وڵاتی وێڵز بەهۆی پێشێلکردنی پێڕەویکردن لە گڵۆپی سوور، تۆمەتبارکرا و ئەمڕۆ دادگاییکردنەکەی بە ئامادەنەبوونی خۆی بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ئەو سزایەی بە سەریدا سەپێندرا، ناوبراو ناتوانێ تا شەش مانگیتر شۆفێری بکاتەوە.

بەگوێرەی دەنگوباسی میدیا بەریتانیەکان، ئەو یاریزانە دووجار و لە دوو کاتی جیاوازدا سەرپێچی کردووە. یەکەمیان لە مانگی نۆڤەرمبەری ساڵی رابردوو لە شاری لانێلی وێڵز و، دووەمیشیان مانگێ دواتر لە لە شاری سوانزی هەر لەو وڵاتە بەهۆی تێپەڕاندنی خێرایی دیاریکراو.

جگە لە سزای سڕکردن، هاوکات بە بڕی 3,020 پاوەند پێبژاردنی ماددیش سزادرا.

لە زانیارییەکاندا هاتووە کە نەسەلمێنراوە شۆفێرەکە خودی ئینزۆ بێت، بەڵام دەرکەوتووە ئۆتۆمبیلەکە هی ئەوە و بەناوی ئەوەوە تۆمارکراوە. ئەوە و هەروەها وەڵامی پۆلیسیشی نەداوەتەوە بۆ زانیاریی لێوەرگرتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button