ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

چێڵسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە؛ سێ راهێنەری ناودار بەربژێرن

لە دەستنیشانکردنی راهێنەر پەلە ناکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی سێ راهێنەری ناوداری دەستنیشان کردووە کە وەکوو جێگرەوەی لیام رۆسێنیۆر بۆ ئەم هاوینە گفتوگۆیان لەسەر دەکات.

چێڵسی پێی وایە ئەم هاوینە کۆمەڵەیەکی گەورەتر لە راهێنەرانی ئاستبەرز بەردەست دەبن بەراورد بە رابردوو کە لە نێوان وەرزەکاندا راهێنەریان دەستنیشان دەکرد. کاتێک ئێنزۆ مارێسکا لە حوزەیرانی 2024 ئەو پۆستەی وەرگرت، کیران مەککێنا بەربژێرەکەی دیکەی لیستەکەیان بوو و هیچ کام لەو راهێنەرانە لەو کاتەدا ئەزموونی پرێمەرلیگیان نەبوو.

چێڵسی ئێستا کەسێکی دەوێت کە ئەزموونی پریمەرلیگی هەبێت، یان کەسێک کە لە ئاستێکی بەرزدا خاوەن مێژوویەکی سەلمێنراو بێت. ئاندۆنی ئێراولا رایگەیاندووە کە ئەم هاوینە بۆرنمۆس جێدەهێڵێت، چابی ئالۆنسۆ بێکارە و تەنیا دوو مانگیش بۆ تەواوبوونی گرێبەستەکەی مارکۆ سیلڤا لەگەڵ فولهام ماوە.

یانە لەندەنییەکە لە دەستنیشانکردنی راهێنەر پەلەی نییە و کالوم مەکفارلەن تاوەکوو کۆتایی وەرز لە ئەرکەکەیدا دەمێنێتەوە.

پۆڵ مێرسن، رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرت، گومانی هەیە کە راهێنەرێکی گەورە ببێتە راهێنەری نوێی چێڵسی، چونکە پێی وایە راهێنەری داهاتوو سوپاسگوزار دەبێت بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەکە نەوەکوو بە پێچەوانەوە. رۆژنامەنووسەکە کە خۆی هاندەری بلوزە، باوەڕی وایە ئەو رۆژانە تێپەڕیون کە یانەکە ناوی گەورەی وەکوو جۆزێ مۆرینیۆ و کارلۆ ئانچیلۆتی دەستنیشان بکات.

مێرسن دەڵێت:

کێشەی من لەگەڵ ئێستای چێڵسی و ئەو شێوازەی کە یانەکەی پێ بەڕێوە دەبرێت، ئەوەیە کە پێم وایە ئەوان هەمیشە راهێنەرێک دەهێنن کە سوپاسگوزار بێت بۆ بەڕێوەبردنی چێڵسی، لەبری راهێنەرێکی هێنانی راهێنەرێکی گەورە. پێم وایە رۆژانی مۆرینیۆ، کۆنتی، تۆخێل و ئانچیلۆتییەکان رۆیشتن، ئەو راهێنەرە گەورانەی کە یانەکە سوپاسگوزار دەبوو بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری یانەکە. پێم وایە ئێستا ئەوان بە دوای راهێنەرانێکدا دەگەڕێن کە سوپاسگوزاربن بۆ هاتن و سەرکردایەتیکردنی چێڵسی بەهۆی ئەو شێوازەی کە یانەکەی پێ بەڕێوە دەبەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button