كۆمپانی؛ لە میونشن زیاترمان دەوێت

یاریگا –
ڤینسێنت كۆمپانی، راهێنەری بەلجیكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داوای ئاستێكی بەرزتر لە یاریزانەكانی لە یاریی گەڕانەوە دەكات.
شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
كۆمپانی راهێنەر بەهۆی راگیرانییەوە نەیتوانی لەسەر كورسی یەدەكی بایرن میونشن بێت و لە نێو هاندەرانەوە سەیری یارییەكەی دەكرد.
لە دوای یارییەكە كۆمپانی گوتی؛
دەبێت دانی پێدا بنێم لە رێگام بۆ ئێرە ژووری کۆنگرە، خەڵک زۆر بۆیان باس کردم، بەڵام من یەکسەر درکم نەکرد، یارییەکی ئەفسانەیی و لەبیرنەکراو بێت، پێشم وایە بە بەختم کە یاریی کۆتایی نەبوو،چونکە بە پێچەوانەوە کۆتاییەکی سەرسوڕهێنەرمان دەدۆڕاند.
بەڵام یاریی کۆتایی هەفتەی داهاتووە، کۆتایی ئەم یارییە و پێشبینی هەمان شتیش دەکەم، هیوادارم بتوانین تۆڕی گۆڵەکەمان بە خاوێنی بهێڵینەوە، هەندێکجار دەکرێت یارییەکی هاوشێوەمان بە گۆڵی کەمترەوە هەبێت.
ئەوەی لەم یارییەدا روویدا ئەوە بوو، کە دوو تیم بە شێوازێکی زۆر هاوشێوە یارییان کرد، بە گشتی لە یاریی لەم جۆرەدا تیمێک دەکشێتەوە و، رێگە دەدات تیمەکەی دیکە کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکات.
دەکرا پاریس سانجێرمان بێت یان ئێمە، بەڵام هیچ کام لە تیمەکان ئەوەی نەکرد، هەردووکیان پارێزگاریان لە شێوازی یاریکردنی خۆیان کرد، بۆیەش یارییەکە بەم جۆرەی لێهات
سەیرکردنی یارییەکە لەوێوە جیاواز بوو، حەزم دەکرد لەناو یاریگادا بوومایە بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکەم بدەم، بەڵام ستافی تەکنیکی کارێکی نایابیان بۆ ئامادەکردنی تیپەکە کرد.
زۆر تووشی ناڕەحەتی بووینەوە، بەڵام مەترسیداریش بووین. بەزۆری کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆت پێنج گۆڵت لێ دەکرێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان، هیواکانت کۆتاییدێت، بەڵام ئێمە هێشتا دەرفەتمان ماوە.
یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆمان و لەبەردەم 75 هەزار هاندەر دەكەین، زیاترم دەوێت، دەمەوێت هاندەران رۆڵی خۆیان بگێڕن، چونکە لەناو یاریگای خۆماندا هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە.
کاتێک دوای دواکەوتنت بە ئەنجامی 5-2 کۆڵ نادەیت، گۆڕینی هاوکێشەکە کارێکی قورسە، بەڵام مەترسیدار بووین. بابەتەکە پەیوەندی بە پاراستنی هێمنی و قۆستنەوەی ئەو هەلانەوە هەبوو کە بۆمان رەخسا.
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە یاریی گەڕانەوەدا میوانداری پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بكات.



