ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

یاریزانێکی ناسراوی چێڵسی یانەیەکی چامپیۆنشیپی دۆزیەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ناسراوی یانەی چێڵسی کە یەکێک بوو لە ناوە دیارەکانی دەیەی رابردووی بلووز، وێستگەی داهاتووی خۆی لە چامپیۆنشیپ دۆزیەوە.

ڤیکتۆر مۆیزس، کە ماوەی نێوان 2012 تا 2021 یاریزانی یانە لەندەنییەکە بوو، ئەمڕۆ پەیوەندی بە لوتن تاونەوە کرد.

وە نەبێت یاریزانە نەیجیریە بە درێژایی ئەو ماوەیەی لەگەڵ چێڵسی بوو، هەر لە ستامفۆرد بریج مابێتەوە، بەڵکوو بەخواستن نێردراوە شەش یانەی جیاواز لەناوەوە دەرەوەی ئینگلتەرا تا دواجار سپارتاک مۆسکۆ بە هەمیشەیی گواستیەوە و لە مانگی ئایار/مایۆی ئەم ساڵ دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی رووسیای جێهێشت.

لوتن تاون لە پلاتفۆڕمەکانی خۆیەوە ڤیکتۆری تەمەنی 33 ساڵی وەک یاریزانێ نوێی یانەکە ناساند و بەخێرهاتنەوەیان کرد بە گەڕاندنەوەی بۆ ئینگلتەرا.

یانەکە ئەم وەرزەی زۆر بە خراپی دەستپێکردووە و لە چوار یاریدا سێ دۆڕاندن و یەکسانبوونێکی هەیە. لە کۆی 24 یانە، پلەی پێش کۆتایی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button