ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی مارتن ئۆدیگارد

پێش یاریی بەرامبەر تۆتێنهام هەشت یاریزانی ئارسیناڵ دابڕاون

Yariga App

یاریگا –

ئۆدیگارد دوای ئەوەی لە یاریی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو، بە دارشەقەوە گەڕایەوە لەندەن.

مارتن ئۆدیگارد ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی ئارسیناڵ، دوای ئەوەی لە پاژنەپێی چەپی تووشی پێکان بوو، بە دارشەقەوە گەڕایەوە ئینگلتەرا، هێشتا پشکنینە پزیشکییەکان بە تەواوەتی ماوەی دابڕانی دیاری نەکردووە.

ستیل سۆلدبکان راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج دوای یارییەکەیان لەبارەی پێکانەکەی ئۆدیگارد گوتی :’پێکانەکەی ئۆدیگارد زۆر خراپە، ئەو نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، دڵنیام لەوەی ئارتیتا ئەمشەو تەلەفۆنم بۆ ناکات و سوپاسگوزارم نابێت’.

ئۆلا ساند پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج لەبارەی پێکانەکەی ناوەڕاستکارە نەرویجییەکە گوتی :’ئێمە لەگەڵ دەستەی پزیشکی ئارسیناڵ لەسەر هێڵین، جارێک هێشتا پێویستمان بە پشکنینی زیاترە، بۆ ئەوەی بتوانین بزانین راددەی پێکانەکەی چەندە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button