گرنگتریننەیشنزلیگ

نەهامتیەکی دیکە بەرۆکی ئارسیناڵی گرت و یاریزانی کاریگەر پێکرا

Yariga App

یاریگا –

یارییە نێودەوڵەتییەکان خەمێکی دیکەیان بۆ میکێل ئارتێتا زیادکرد و ئەمشەو یاریزانێکی کاریگەری پێکرا.

هەلبژاردەی نەرویج لە دووەم یاری خۆیاندا بەرامبەر نەمسا ئەگەرچی بردیانەوە، بەڵام مارتن ئۆدیگاری کاپتیان تووشی پێکان هات و بە ناجاری گۆڕانکاری پێکرا.

دیمەنی چوونەدەرەوەی ناوەڕاستکارەکەی ئارسیناڵ ئاماژەی نیگەرانکەری بۆ گەنەرز پێیە بەوەی کە ئەو یاریزانە بە چاوی گریانەوە یاوەریکرا تا گەیەندرایە دەرەوە.

ئەم هەواڵە هەژێنەرە لە کاتێکدایە هەر لە میانی یارییەکانی نەیشنزلیگ و لە یەکەم گەڕدا بوو کە ریکاردیۆ کالافیۆری بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای جێهێشت دوای ئەوەی بەرامبەر فەڕەنسا بە ناچاری گۆڕانکاریی بەویش کرا.

کالافیۆری بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بەجێهێشت

تۆپچییەکانی لەندەن دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان سێ رووبەڕوو بوونەوەی قورسیان هەیە. لە 15 مانگ بەرامبەر تۆتنهام لە پرێمەرلیگ و لە 19ی مانگ بەرامبەر ئاتاڵانتا لە چامپیۆنزلیگ. سێ رۆژ دواتریش بەرامبەر مان سیتی لە پرێمەرلیگ یارییان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button