ئیسپانیاجیهانگرنگترین

خەونی لامين یاماڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی مێسی خه‌ریكه‌ له‌ناو ده‌چێت

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت خەونی یاریكردنی یاماڵ بۆ رووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیۆنێل مێسی له‌بار بچێت، بڕیاره‌ له‌ جامی  فینالێسیما به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی بكه‌ن.

مێسی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد و نازناوی کوپا ئەمریکای 2024 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی، بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە کۆڵۆمبیایان بردەوە.

لامین یاماڵیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوونه‌ پاڵه‌وانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا له‌ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئینگڵته‌را تۆماركرد.

بڕیارە ئەرجەنتین و ئیسپانیا لە جامی ڤینالێسیما لە نێوان پاڵەوانی ئەمریکای باشوور و ئەوروپا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

رۆژنامەنووس گاستۆن ئایدڵ لە رێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاندووە، هیچ وادەیەک لە خشتەی یارییەکانی ساڵی 2024 و 2025 بۆ یارییەکانی فینالیسیما دانه‌نراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرواری بەردەست بۆ كردنی ئه‌م یارییه‌ تەنها لە مانگی ئازاری 2026، واتە دوای نزیکەی ساڵ و نیوێکی دیكه‌، ئه‌م واده‌یه‌ش، گومانەکان زیاتر ده‌بێت كه‌ یارییه‌كه‌ نه‌كرێت، به‌تایبه‌ت پێش جامی جیهانیه‌، مێسیش هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 نەداوە کە لە هەمان ساڵ ده‌كرێت.

زۆرێک پێیان وایە یاماڵ ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، تاكه‌ یاریزانه‌ بتوانێت نزیك ببێته‌وه‌ له‌و خزمه‌ته‌ی مێسی بۆ بارسێڵۆنای كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button