ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

دۆخی لیڤاندۆڤسکی هاندەرانی بارسێلۆنای نیگەران کردووە

Yariga App

یاریگا –

دۆخی لیڤاندۆڤسکی هاندەرانی بارسێلۆنای نیگەران کردووە، لە یانە کەتەلۆنییەکە دەترسن هێرشبەرە پۆڵەندییەکە داببڕێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا لە نەیشنس لیگ ترسی خستووەتە ناو دڵی هاندەرانی بارسێلۆنا، چونکە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، لیڤاندۆڤسکی لە یارییەکەی پێنجشەممەی رابردوو هەستی بە ئازار کردبوو، بۆیە لەسەر داوای خۆی لە خولەکی 72 یاریگای بەجێهێشتبوو، لەکاتێکدا بارسا لەم وەرزە هیچ یەدەکێکی ئامادەی بۆ لیڤا نییە.

لەناو یانەی بارسێلۆنا دەترسن لیڤاندۆڤسکی بە ئامادەیی نەگەڕێتەوە، چونکە ئەمشەو لە نەیشنس لیگ یارییەکی بەهێزیان هەیە و رووبەڕووی کڕواتیا دەبنەوە، پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە 36 ساڵانەکە بەشداریی یارییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button