ئینگلتەراگرنگترین

دی بڕۆین هێرشێکی توند دەکاتە سەر فیفا و یوێفا؛ پارە لە دەنگی ئێمە گرنگترە

ئەستێرەکەی مان سیتی پەردە لەسەر نهێنییەکان هەڵدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی بەلجیکا و مانچێستەر سیتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات.

دی بڕۆین پێی وایە، خشتەی جەنجاڵی یارییەکان، کاریگەری لەسەر یاریزانان دروستکردووە، فیفا و یوێفا گرنگی بە تەندروستی و سەلامەتی یاریزانان نادەن.

یوێفا لەم وەرزەدا، ژمارەی یانەکانی هەرسێ پاڵەوانیەتییەکەی (چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، کۆنفرانسلیگ) بۆ 36 یانە زیادکردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر خشتەی یارییەکان دروستدەکات.

سەندیکای نێودەوڵەتی یاریزانانی پیشەگەر (FIFPRO) سکاڵای لە دادگا لەسەر فیفا بەرزکردووەتەوە، ئەمەش بەهۆی زیادکردنی ژمارەی یانەکانی مۆندیالی یانەکان بۆ 32 یانە، کە بڕیارە لە یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

کێڤن لەبارەی زیادکردنی ژمارەی یارییەکان دەڵێت

کێشە راستەقینەکە لە دوای زیادکردنی ژمارەی یانەکانی بەشدار لە مۆندیالی یانەکان سەریهەڵدا. دەزانین تەنیا سێ هەفتە لە نێوان تەواوبوونی پرێمەرلیگ و دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان هەیە. باشە ئێمە سێ هەفتەمان بۆ وەرگرتنی پشوو و خۆئامادەکردن بۆ 80 یاریی هەیە.

لە یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوو، فیفپڕۆ سکاڵای لەسەر یوێفا لە یەکێتیی ئەوروپا بەرزکردووەتەوە.

هەفتەی رابردوو، فیفپڕۆ بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی یاریزانان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە؛ هەندێک یاریزان هەیە، لە ساڵێکدا تەنیا 12% پشوودەدات، ئەمەش بەهۆی زۆری ژمارەی یارییەکان و گوێنەدان بە دۆخییان.

دی بڕۆین رەخنەی توند لە رێکخەرانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەگرێت

رەنگە ئەمساڵ شتەکان کێشە دروست نەکەن، بەڵام ساڵی داهاتوو، کێشەی زۆر دروست دەبن. ئێستا یەکێتیی یاریزانانی پیشەگەری ئینگلتەرا و چەند رێکخراوێکی دیکە، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر دەدەن. یوێفا و فیفا بەردەوام بەدوای یاریی زیاتر دەگەڕێن، ئێمە دەتوانین ناڕەزایی دەرببڕین، بەڵام چارەسەر لەدەست ئێمەدا نییە. پێدەچێت دەنگی پارە لە یاریزانان بەرزترە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ دیراساتی وەرزشی، هیچ بەڵگەیەکی روون بۆ زیادبوونی ماندووێتی یاریزانان لە 20 ساڵی رابردوودا نییە.

سەنتەرە بێلایەنەکە لە ساڵی 1995 لە سویسرا دامەزراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا چەندین لێکۆڵینەوەی کردووە.

لە وەرزی رابردوودا، یانەکانی ئینگلتەرا زۆرترین یاریی یەک لە دوای یەکییان کردووە، ماوەی پشووی نێوان یارییەکانیان بەرێژەیی گەیشتووەتە 67.3 کاتژمێر.

بابەتی زیاتر

Back to top button