ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی و نێیمار، سوارێز ده‌گریێنن

Yariga App

یاریگا –

لویس سوارێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، لەکاتی نمایشکردنی پەیامێکی نێیمار و لیۆنێل مێسی لەسەر شاشەکانی یاریگاکا، ده‌ستی به‌ گریان كرد.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە سوارێز دوایین یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی به‌رامبه‌ر پاراگوای كرد، یارییەکەش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، ئەمەش لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 بوو.

سوارێزی تەمەن 37 ساڵه‌، بەشداری لە 143 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە، و بووە گۆڵکاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ 69 گۆڵ.

له‌ یارییه‌كه‌ خێزانی سوارێز ئاماده‌بوو، لەکاتێک هاندەران پێش دەستپێکردنی یارییەکە سڵاویان له‌ سوارێز كرد و رێزیان گرت، ئەوانیش ده‌ستیان به‌ گریان كرد.

له‌سه‌ر شاشەکانی یاریگا پەیامێکی سۆزداری مێسی بۆ هاوڕێی ئێستای لە ئینتەر میامی دەرکەوت، نوسیبوی،

قۆناخێکی زۆر گرنگت کۆتایی هات، بەڵام هێشتا چەندین ساڵ ماوە بۆ یاری تۆپی پێ من دڵخۆشم کە تۆ لێرەیت، جارێکی تر لە یەک تیمدا پێکەوەین و چێژ لە هەموو ساتێک وەردەگرین.

نێیماریش لە پەیامەکەیدا گوتی،

سڵاو لویس، دەزانم رۆژێکی زۆر سەختە بۆ تۆ، بەڵام هاوکات خۆشترین رۆژە، بەهۆی هەموو ئەو شتانەی کە بەخشیتە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، هەروەها هەموو ئەو شتانەی بەسەریاندا سه‌ركه‌وتی تا بوویت بە باشترین گۆڵکار.

 

نێیمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو،

بۆ من شانازییە کە تۆ وەک کەسێک و وەک یاریزانێک بناسم، پێت دەڵێم یاریکردن لەگەڵ تۆ زۆر قورس بوو، بەڵام هەمیشە گفتوگۆکانمان و هەموو ساتەکانم لەبیرە، دەزانم رۆژێکی دڵته‌نگیه‌ بۆ ئۆرۆگوای، چونکە ماڵئاوایی لە یاریزانێکی گەورە دەکەن، بەڵام دڵنیام لە دڵیان و لە یادەوەرییەکانیان و لە مێژووی ئۆرۆگوایدا دەمێنیتەوە، من زۆرم خۆشدەوێت.

سوارێز 69 گۆڵی بۆ ئۆرۆگوای كرد لە ساڵی 2011 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە بوونه‌ پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مه‌ركیا

ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی دووەمدایه‌ و بە 4 خاڵ لە دوای ئەرجەنتینی پێشەنگە. سێشەممەی داهاتوو رووبەڕووی ڤەنزوێلا دەبێتەوە و پاراگوای بەرامبەر بەڕازیل یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button