یاریگا –
ئایتانا بۆنماتی، ئەستێرەی خانمانی ئیسپانیا دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێی خانمان.
یاریزانی تەمەن 26 ساڵان و خاوەنی باڵۆن دۆر، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە، سەرەڕای گرنگییە بەردەوامەکانی چێڵسی.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بۆنماتی دەیەوێت کاروانی وەرزشی لە ئیسپانیا بەردەوام بێت و گرێەستێکی درێژخایەن لەگەڵ بارسا واژۆ بکات. گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
بۆنماتی لە وەرزی 2022-23 ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد، یارمەتی بارسێلۆنای بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگدا، دواتر خەڵاتی باڵۆن دۆر و زە بێستی بردەوە. هەروەها لە وەرزی 2023-24 نازناوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگی بردەوە.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆنماتی یاریزانێکی کاریگەری مۆندیالی 2023 بوو، توانی خەڵاتی تۆپی زێڕین، وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە بەدەستبهێنێت. سێ گۆڵ و دوو ئەسیستیشی هەبوو.
بۆنماتی بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 بەربژێرکراوە، رکابەری لەگەڵ هاوتیمەکانی خۆی وەک پاتریسیا گویخارۆ، گراهام هانسن، سەلمە پارایولۆ، ئەلێکسیا پوتێیاس و ئێوا پاخۆر دەکات.