ئینگلتەراگرنگترین

یوێفا کۆمەڵێک یانەی سزادا و بەشێکی دیکەش دەگرێتەوە

دەبێ راپۆرتی دارایی لە کاتی خۆیدا پێشکەش بکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا بەبڕی 60 هەزار یۆرۆ لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا سزادرا.

بەهۆی دواکەوتن لە پێشکەشکردنی زانیارییەکانی دارایی بۆ یوێفا، بەگوێرەی یاساکان مامەڵەی لەگەڵدا کرا و بەبڕی 60 هەزار یۆرۆ (شەش دەفتەر یۆرۆ) سزادرا.

لەلایەکی دیکەوە، یوێفا بەبڕی دوو ملیۆن یۆرۆ رۆمای سزادا، ئەمەش دوای شکستهێنانی لە هاوتەریبوون لەگەڵ یاساکانی دارایی خاوێنی یوێفا.

هەفتەی رابردوو، دەستەی کۆنتڕۆڵی دارایی یوێفا کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی سەرپێچیکاراندا.

بەگوێرەی یاسای یاریی خاوێنی یوێفا، نابێ هیچ یانەیەک زیاتر لە 90%ی داهاتەکەی لە گواستنەوەکان، مووچە، حەقدەستی بەڕێوەبەری کارەکان خەرج بکات. بەڵام ئەم رێژەیە لە وەرزی داهاتوو بۆ 70% کەمدەکرێتەوە.

ئاستۆن ڤیلا هەوڵی چارەسەرکردنی هاوکێشەکانی دارایی خۆی دەدا، بۆیە لە پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی دواکەوت.

یانەکانی ئینتەر میلان، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، مۆناکۆ، مارسیلیا و پاریس سانجێرمان بە رێککەوتن لەگەڵ یوێفا رێڕەوێکی تایبەتییان بۆ داندراوە، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانیان لە پەیوەستبوون بە یاساکانی یاریی خاوێن، بەڵام هیچ کام لەو یانانە سزا نەدران و لە ژێر چاودێری وردی یەکێتییەکەدا مانەوە.

ئیستانبوڵ باشاکشەهیر، یەکێکە لەو یانانەی، رەنگە بۆ ماوەی ساڵێک لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا دووربخرێتەوە، چونکە لە وەرزی رابردوودا نەیتوانی بە یاساکانی یاریی خاوێن پابەند بێت، ئەگەر بۆ ئەم وەرزەش نەیتوانی پابەندبێت، ئەوا بۆ ماوەی ساڵێک لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا دووردەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button