عێراقگرنگترین

دۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیێندراوەتە کوێت

Yariga App

یاریگا –

ئەیمەن حوسێن، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق بەپەلە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەیەکی کوێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، لە یارییەکەی عێراق بەرامبەر عومان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، ئەیمەن تووشی خوێنبەربوونی دڵ بووە.

کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەیمەن حوسێن بە چوار ئەمبووڵانس گەیێندراوەتە دەروازەی سنووری سەفوان لە باشووری بەسڕە و پاشان بۆ ئەمبووڵانسی کوێتی گواستراوەتەوە. عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ ئەیمەن چووەتە کوێت و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکە خەوێندراوە.

دوا وێنەی ئەیمەن حوسێن لە کاتی پشکنینی CT سکان لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕە

خێسوس کاساس، راهێنەری عێراق لە دوای یارییەکە روونیکردەوە، ئەیمەن تووشی پێکان بووە و بەهۆی زوو گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، زانیاری ئەوتۆی لەبەردەستدا نەبوو.

عەلی بەحرولعلووم، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق روونیکردووەتەوە

شادەماری دڵی ئەیمەن حوسێن تووشی خوێنبەربوون بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، رەمگە بەهۆی جووڵە یاخود بەرکەوتنێکی یارییەکە تووشی ببوبێت. تاوەکو بەر لە گواستنەوەی بۆ کوێت، دوو بووتڵ خوێن لە لەشی ئەیمەن کراوە.

تاوەکو ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هیچ زانیارییەکی لەبارەی دۆخی تەندروستی گۆڵکارەکەی عێراق بڵاونەکردووەتەوە.

عێراق بە تاکە گۆڵی ئەیمەن لە عومانی بردەوە و بڕیارە یاریی داهاتووی بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button