ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مارێسکا بۆ کۆنفرانس لیگ سێ یاریزانی چێڵسی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

مارێسکا بۆ کۆنفرانس لیگ سێ یاریزانی چێڵسی دوورخستەوە و ناوی لە لیستی یاریزانەکانی بلووز نەنووسیون.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لیستی یاریزانەکانی بۆ کۆنفرانس لیگ بڵاوکردووەتەوە، هەریەکە لە کۆل پالمەر و وێسلی فۆفانا و رۆمیۆ لاڤیا لەلیەن ئێنزۆ مارێسکا راهێنەری یانەکەوە بانگهێشت نەکراون و ناتوانن بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکەن.

راهێنەرەکەی بلووز بۆ ئەوەی ئەو سێ یاریزانەی بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادە بکات، بۆ کۆنفرانس لیگ بانگهێشتی نەکردوون و دەیەوێت تواناکانی ئەو سێ یاریزانەی بۆ مۆندیالی یانەکان هەڵبگرێت، کە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاندووە، چێڵسی لەوانەیە تاوەکو هاوینی داهاتوو نزیکەی 80 یاریی بکات، بۆیە مارێسکا بڕیاریداوە یاریزانەکانی بەسەر خول و پاڵەوانێتییەکاندا دابەش بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button