ئیسپانیاگرنگترین

هۆکاری جیابوونەوەی مۆراتا لە هاوژینه‌كه‌ی ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەلڤارۆ مۆراتا کاپتنی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای حەوت ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلیس کامپێلۆی هاوژینی جیابووەوە.

مۆراتا کە دوای دوو وەرز یاریكردن بۆ  یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رووی لە میلان کرد، لەکاتی گرێبەستکردن و ناساندنه‌كه‌ی بەبێ ئەڵقەی هاوسەرگیری بینرا.

رۆژنامەی مارکا وردەکاری نوێی لەبارەی هۆکاری جیابوونەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەلیس کامپیلۆی هاوژینی ئاشکرا کردووە.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکی  جیابوونه‌وه‌یان ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ مۆراتا داوای له‌ هاوژینه‌كه‌ی كردووه‌، له‌كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ئاهەنگ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بگێڕێن، به‌ڵام كامپیلۆی هاوژینی ره‌تیكردۆته‌وه‌ داوای له‌ مۆرتا كردووه‌، كه‌ دایک و باوکی لە شانۆ ئاهه‌نگێرانه‌كه‌ دوور بخاته‌وه‌، ته‌نها خۆیان و منداڵه‌كانیان ئاهه‌نگ بگێرن، یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ش زۆر دڵگران بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ مۆراتا به‌مه‌ زۆر توڕه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی تووشی شەڕ و ناکۆکی بوون، پەیوەندییەکەیان بەتەواوی تێکچووە، ئێستا پارێزەران کار لەسەر یەکلاییکردنەوەی په‌ڕاوی جیابوونەوەیان دەکەن، ئەمەش کۆتایی بە یەکێک لە بەناوبانگترین چیرۆکەکانی هاوسەرگیری لە جیهانی تۆپی پێی ئیسپانیا دەهێنێت.

مۆراتا و کامپیلۆ لە مانگی حوزەیرانی 2017 هاوسەرگیریان کرد، دوای حه‌فت ساڵ و بوونی چوار منداڵ جیابوونه‌وه‌ .

بابەتی زیاتر

Back to top button