وەرزشوانێکی ئۆڵێمپیادی پاریس لەلایەن خۆشەویستەکەی دەکوژرێت
یاریگا –
ربێکا چێپتێگای ئۆگەندی پاش چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
فیدراسیۆنی وەرزشی ئۆگەندا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ خانمە وەرزشوان ربێکا چێپتێگای کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن خۆشەویستی پێشووی بە بەنزین ئاگری تێبەردراوە.
خانمە راکەرە تەمەن 33 ساڵانییەکە لەم هاوینە بەشداری ئۆڵێمپیادی پاریسی کردبوو. یەکشەممەی رابردوو دوای گەڕانەوەی لە کڵێسا لەلایەن خۆشەویستی پێشووی هێرشی کراوەتەسەر و بە بەنزین سوتێنراوە، بە گوتەی پزیشکەکانی بەهۆی لەکارکەوتنی زۆرینەی ئەندامەکانی جەستەی گیانی لەدەستداوە.
Very sad news.
Olympic athlete Rebecca Cheptegei has died days after being doused in petrol and set on fire by a former boyfriend, a Ugandan official says. pic.twitter.com/4J3gMekJTU
— BBC Sport (@BBCSport) September 5, 2024
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ناوچەکە ربێکا لەگەڵ تۆمەتبارەکە لەسەر پارچە زەوییەک کێشەیان هەبووە، هەر ئەوەش بە هۆکاری تاوانەکە دادەنێن، بەڵام دەڵێن لێکۆڵینەوە لە بەردەوامە و بەدواداچوونی زیاتر بۆ رووداوەکە دەکەن.
لەلای خۆیەوە فیدراسیۆنی وەرزشی ئۆگەندا لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکات و داوای سەپاندنی دادپەروەری دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ربێکا چێپتێگا کۆچی دوایی کرد. بۆ گیانلەدەستدانی وەرزشوانەکەمان زۆر دڵگرانین، کە بە شێوەیەکی کارەساتبار بووە قوربانی توندوتیژی خێزانی، ئیدانەی ئەو جۆرە کردەوانە دەکەین و داوای سەپاندنی دادپەروەری دەکەین.
BREAKING NEWS💔💔
We are deeply saddened to announce the passing of our athlete, Rebecca Cheptegei early this morning who tragically fell victim to domestic violence. As a federation, we condemn such acts and call for justice. May her soul rest In Peace. pic.twitter.com/ZdxmZ3wDuE— UGANDA ATHLETICS FEDERATION🇺🇬🇺🇬 UAF (@UgaAthletics2) September 5, 2024
تۆمەتبارەکە لەکاتی هێرشەکە بەشێکی کەمی جەستەی سوتاوە، ئێستا لە نەخۆشخانە چەرەسەر وەردەگرێت و دواتریش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە کینیا نیگەرانییەکی زۆر لە زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی خانمە وەرزشوانان هەیە،کە ژمارەیەک لەو حاڵەتانە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی وەرزشوانەکان.
ئەم رووداوەش دوای دوو ساڵ لە کوژرانی ئاگنێس تیرۆپی وەرزشوانی ئەفریقای رۆژهەڵات دێت، کە هاوشێوەی ربێکا لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە کوژرا.