ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گاڵاتەسەرای بەفەرمی گرێبەستی ئۆسیمێنی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

گاڵاتەسەرای بەفەرمی گرێبەستی ئۆسیمێنی راگەیاند، هێرشبەرە نەرویجییەکە بە خواستن دەچێتە ریزی یانە تورکییەکە.

ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری ناپۆلی ئیتاڵی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو هاوینی 2025 روودەکاتە ریزەکانی یانەی گاڵاتەسەرای و لەو یانەیە درێسی ژمارە 45 دەپۆشێت، لە گرێبەستەکەی هیچ بەندێک بۆ کڕینەوەی یاریزانەکە لەلایەن گاڵاتەسەرای نییە.

یانەی گاڵاتەسەرای رایگەیاندووە، ئۆسیمێن بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەکەیان 6 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت.

ئۆسیمێن (25 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەیە، دوای داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا، یانەی ناپۆلی بەفەرمی ناوی ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری نەیجیری لە لیستی یاریزانەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی سڕيیەوە و ئەو یاریزانەی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی دوورخستەوە.

ئۆسیمێن هاوینی 2020 لە لیلی فەڕەنسییەوە روویکردە ریزەکانی ناپۆلی، لە 133 یاری 76 گۆڵ و 18 ئەسیستی بۆ یانەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button