ئیسپانیاگرنگترین

هۆشدارییەکی توند لە فلیکەوە بۆ لامین یاماڵ

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته‌ یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ لامین یاماڵ و ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌گه‌ڵ هانزی فلیك لە دۆخێکی تەکنیکی نایابدایە، له‌ چوار یاریی سه‌ره‌تایی لالیگا چوار سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه‌ و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیپڤۆی ئیسپانی پشت په‌رده‌ی كێشه‌كانی بارسێلۆنی ئاشكرا كردووه‌ و بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ هانزی فلیك له‌گه‌ڵ لامین یاماڵی یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ دووچاری پێكدادان بووه‌، راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ زۆر تونده‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، فلیک بڕیاره‌كانی به‌ توندی به‌سه‌ر یاریزانه‌كان ده‌سه‌پێنێت و بە تەواوی رەتیدەکاتەوە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هەر بابەتێک بکات کە لە دەرەوەی بڕیار و رێنماییه‌كانی ئه‌و بێت، تەنانەت ئەگەر یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکەش بێت.

روونیشكردۆته‌و، فلیک لە سەرەتای وەرز لە دوو كاتدا لە بەیانیان و پاشنیوەڕۆدا، بۆ ماوەی چەند رۆژێک مەشق و راهێنانی كردووه‌، بەڵام لە یەکێک لەو راهێنانانەدا یاریزانێکی گه‌وره‌ی تیپەکە ئامادە نەبووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لەبەردەم سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپەکەدا فلیک سەرزەنشتی بکات، رۆژنامه‌كه‌ ناوی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌ كه‌ فلیك سزایی داوه‌.

له‌ كۆتاییدا نووسیویه‌تی، فلیک هەمان رەفتاری لەگەڵ یاماڵ دووبارە کردووەتەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ مەشق و راهێنانەکان لە دواکەوتبوو، یاماڵیش دڵگرانبووه‌ به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڵام فلیك سووربووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێك سه‌رپێچی بكات ده‌بێت سزای بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button