ئینگلتەراگرنگترین

فێرناندێش هەموو شتێک ئاشکرا دەکات؛ مانچێستەر یونایتد ناتوانێت ببێتە پاڵەوان

کاپتنی شەیتانە سوورەکان هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێش، کاپتنی مانچێستەر یونایتد رایدەگەیەنێت، شەیتانە سوورەکان ناتوانن رکابەری لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بکەن.

دەستپێکی مانچێستەر یونایتد لە وەرزی نوێدا لە ئاستی پێویستدا نییە، لە کۆی سێ یاریدا دوو یاری دۆڕاندووە، دوا دۆڕانیش بەرامبەر لیڤەرپوول بوو 0-3 لە ئۆڵدترافۆرد. لە دوای دۆڕانەکە رەخنەی زۆر لە یانەکە گیرا، سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە مێرکاتۆی هاوینەدا، بەڵام ئەنجامەکان راستەڕێ نەبوونەتەوە.

فێرنادێس لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی DAZN دەڵێت

باش دەزانم، مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا ناتوانێت رکابەری لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ بکات. بەدڵنیاییەوە لەسەر نازناوەکان دەجەنگین و تەواوی سەرنجمان، لەسەر بەدەستهێنانی چوار پلەی پێشەوەی پرێمەرلیگە، خەونی گەورەی من، بەدەستهێنانی نازناوەکەیە.

لەبارەی رەخنەبارانکردنی کاسێمیرۆ، بەهۆی ئاستە خراپەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول، فێرناندێش روونیکردەوە

کاسێمیرۆ ئەزموونی لەمن زیاترە، لەڕوویی میدیاییەوە، یاریی بۆ دوو باشترین یانەی جیهان کردووە. کوالێتی زۆر بەرزە و هەموو کەسێک هەڵە دەکات. دەبێ زیاتر ئاگاداربین و هەڵەکان راست بکەینەوە. لە کاتی لەدەستدانی تۆپ، دەبێ زۆر هۆشیارتر بین، هەر کاتێک دەرفەتمان بۆ بڕەخسێت، دەبێ گۆڵ بکەین، چونکە یاریزانی زۆر باشمان لە هێڵی پێشەوە هەیە.

ئەستێرەی پۆرتوگالی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دوو یاریی لە نەیشنزلیگ بەرامبەر کڕواتیا و سکۆتلاند دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button