ئه‌مریکاگرنگترین

ماڵئاوایی سوارێز؛ دیارترین وێستگە و هەڵسوکەوتە سەرەڕۆییەکانی

Yariga App

یاریگا –

لویس سوارێز، هێرشبەری ئوروگوایی وازی لە تەمەنی 37 ساڵیدا وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا.

بە چاوی پڕ فرمێسکەوە، سوارێز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یاریی داهاتووی ئوروگوای بەرامبەر پاراگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە یاریگای سێنتێناریۆ، دوا یاریی نێودەوڵەتی دەبێت.

دەمێکە بیر لەم بابەتە دەکەمەوە و هەڵمسەنگاندووە، پێم وایە ئێستا کاتێکی دروستە. دەمەوێت زۆر بە ئاسوودەیی و ئارامی دوا یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەم. هاوشێوەی دەستپێکم لە 2007 پڕ لە جۆش و خرۆش دوا یاریی خۆم دەکەم.

سوارێز گۆڵکاری مێژویی ئوروگواییە، لە کۆی 142 یاریدا 69 گۆڵی لە ماوەی 14 ساڵدا کردووە.

هێرشبەیر ئینتەر مەیامی دوا یاریی خۆی بەرامبەر کەنەدا لە یاریی دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەمی کۆپا ئەمێریکادا کرد.

ئێل پیستێلێرۆ، لە 9 پاڵەوانیەتی جیاوازدا نوێنەرایەتی ئوروگوای کردووە و لە ساڵی 2011 نازناوی کۆپا ئەمێریکای بەدەستهێنا.

سوارێز یەکەم یاری فەرمی خۆی لەگەڵ ئوروگوای لە ساڵی 2007 لە بەرامبەر کۆڵۆمبیا کرد. لە مۆندیالی 2010 سێ گۆڵی لە شەش یاریدا کرد.

هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنا بە یاریزانێکی سەرەڕۆ ناسرابوو، لە قۆناخی هەشتی مۆندیالی 2010 گۆڵێکی 100%ی گانای بەدەستهێنایە دەرەوە و لە مۆندیالی 2014 گازەکی لە جۆرجیۆ کیلینی گرت و بەو هۆیەوە 9 یاریی نێودەوڵەتی سڕکرا و نەیتوانی بەشداری لە کۆپا ئەمێریکای 2015دا بکات. پێشتر لە خولی هۆڵەندا گازی لە عوسمان بەقال گرتبوو، هەروەها کاتێک لە لیڤەرپوولیش بوو، گازی لە برانیسلاڤ ئیڤانۆڤیچ، بەرگریکاری چێڵسی گرت.

بە ساتی سەختدا تێپەڕیووین، لەڕووی کەسییەوە، هەڵەی ساڵی 2014 زۆر گەورەبوو، بەڵام ئێستا هیچ شتێک نییە باسی بکەم.

هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول لە مۆندیالی 2018ی رووسیا، دوو گۆڵی کرد و بۆ گەیشتن بە قۆناخی هەشت، یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا. سوارێز بەشداری کۆپا ئەمێریکای 2019,2021 و 2024دا کرد، هەروەها یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەکەیبوو لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد، لەم وەرزەدا بە 16 گۆڵ، گۆڵکاری خولەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button