ئاسیاعێراقگرنگترین

کێشەی نێوان عێراق و کوەیت چارەسەرکرا؛ پێنج هەزار هاندەری عێراقی دەچنە ئەو وڵاتە

Yariga App

یاریگا –

کێشەی نێوان عێراق و کوەیت چارەسەرکرا؛ پێنج هەزار هاندەری عێراقی بۆ یاریی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنی مۆندیال دەچنە ئەو وڵاتە.

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە رایگەیاندووە، وەزیری ناوخۆی عێراق و کوەیت گەیشتوونەتە رێککەوتن، پێنج هەزار هاندەری عێراقی بۆ یاریی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەچنە کوەیت، بۆ ئەوەی لە یاریی رۆژی 10ـی ئەم مانگە بەرامبەر کوەیت هانی شێرەکانی رافیدەین بدەن.

پێشتر کوەیت بڕیاریدابوو تەنیا رێگا بە 200 هاندەری عێراقی بدات بۆ یارییەکەیان لە پاڵاوتنی مۆندیال بچنە وڵاتەکەیان، بەهۆی چەند لێدوانێکی بەرپرسانی هەردوو وڵات، سەرنجێکی زیاتر لەسەر ئەو یارییە دروستبووە.

رۆژی پێنجشەممە عێراق لە یەکەم یاریی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال، کاتژمێر 19:00 لە بەسرە میوانداریی عومان دەکات، دواتر رۆژی 10ـی ئەم مانگە، عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کوەیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button