یاریگا –
مانچێستەر یونایتد درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە بۆ دووەم یاریی لەسەریەک کە تووشی شسکت هاتنەوە.
مان یو لەنێو یاریگای خۆی میوانداریی لیڤەرپوول کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بە دژبەرە کلاسیکیەکەیان دۆڕان کە دوو لە گۆڵەکانی بە خەتای کاسیمیرۆ دەبینرا و میدیای ئینگلیزی بە روونی ئاماژەیان بە ئەستێرە بەڕازلییەکە کرد لە پشت هەردوو گۆڵەکەی لویس دیازەوە.
تێن هاخ لە پشووی نێوان گێمەکاندا گۆڕانکاریی ئەنجامدا لە ریزەکانی و کاسیمیرۆی دانیشاند و لە جێی ئەو تۆبی کۆلێری خستە یارییەکەوە.
رۆژنامەی مەیڵ سپۆرت لە پێگەی فەڕمی خۆیان لە X گرتەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە کاسیمیرۆ ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێ پێش ئەوەی گێمی دووەم دەستپێبکاتەوە.
🚨🚨🚨
كاسيميرو غادر ملعب أولد ترافورد مباشرة بعد تبديلة في بداية الشوط الثاني😬pic.twitter.com/2zcDrq8WQF
— EPL World (@EPLworld) September 1, 2024
کاسیمیرۆ کە نۆ ساڵی زێڕینی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەڕێکرد، هاوینی 2022 بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بە گۆڕانکارییەکانەوە گواسترایەوە مانچێستەر یونایتد. ئەم هاوینەش تا داخستنی دەرگای گواستنەوەکان ناوبراو ئامانجێکی گەورەی سعودیەکان بوو.